پاراستنی پەنابەران

تۆمارکردنی پەنابەران و پەناخوازان

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانلە عێراق بڕوانامەی پەناخوازیی دەدات بەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن. هەروەها کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران پاڵپشتی لیژنەی هەمیشەیی پەنابەران لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات بۆ تۆمارکردنی پەنابەران و پەناخوازان و ئاسانکاری دەکات بۆ دەستگەیشتنیان بە مۆڵەتی نشینگەی مرۆیی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. چالاکییەکانی تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەراندەستوەردانی سەرەکیی پاراستنە بۆ پەنابەران و پەناخوازان؛ تۆمارکردن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی دەستگیرکردن، بەربەستکردنی جووڵە و گەڕاندنەوەی زۆرەملێ. هاوکات تۆمارکردن پەنابەری شایستە توانادار دەکات بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

بەڵگەنامە شارستانییەکان

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هاوکاریی پێشکەش دەکات بە ئاوارە ناوخۆییەکان، ئاوارە گەڕاوەکان و دانیشتوانی تری دۆخناسک بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامە شارستانییە بنەڕەتییەکان کە زۆر گرنگن بۆ دەستگەیشتنن بە مافەکان و خزمەتگوزارییەکان، لەوانە بڕوانامەی لەدایکبوون، رەگەزنامە، کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو. کەموکوڕی لە بەڵگەنامە شارستانییەکان بەربەست دروست دەکات بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییە گرنگەکانی وەک پەروەردە، چاودێری تەندروستی و کۆمەکەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەک سیستمی دابەشکردنی گشتی (بەشەخۆراک) و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی بەربەستکردنی ئازادیی جووڵە، زیادبوونی مەترسی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن، بێبەشکردن لە بەرنامەکانی قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە و نەتوانینی بەشداریکردن لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی مەدەنیی و سیاسی. منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون لەژێر مەترسی بێدەوڵەت بووندان، چونکە لەوانەیە نەتوانن رەگەزنامەی عێراقییان بسەلمێنن.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانو هاوبەشەکانی هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پاڵشتیکردنی گەڕاوەکان و نوێکردنەوە یان وەرگرتنی بەڵگەنامەی شارستانی نوێ. سەرەڕای راوێژی یاسایی، بەرزکردنەوەی هۆشیاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەڵمەتە گەڕۆکەکانی حکومەت بۆ دەرکردنی بەڵگەنامە، ککۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی لۆبی هاوتا حکومییەکان دەکەن بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی دەرکردنی بەڵگەنامەکان.

هەوڵەکان بۆ کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتی.

تەبا لەگەڵ پلانی کاری جیهانیی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هەڵمەتی (کەمپەینی #من_لەگەڵیدام) بۆ کۆتایهێنان بە بێدەوڵەتیی تا ٢٠٢٤، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق لۆبی و هەماهەنگی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ کۆتایهێنان بە کەیسەکانی ئێستا و رێگرتن لە کەیسەکانی بێدەوڵەتی لە داهاتوودا. هەروەها کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانو هاوبەشەکانی، پێکەوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندارەکانی حکومەت، هەڵمەتی بەئامانجکراوی هەستەوەرکردن (هۆشیاری) دابین دەکەن بۆ کۆمەڵگە کاریگەربووەکان دەربارەی بایەخی بەدەستهێنانی بەڵگەنامە یاسایی و شارستانییەکان، هەروەها دەربارەی رێکارە پەیوەندارەکان.

بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە و لێپرسینەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانپابەندە بە لەخۆگرتنی نێودەوڵەتی و سیستماتیک بۆ پێداویستییەکان، نیگەرانییەکان، تواناکان و دیدگاکانی کەسانی ئاوارە بە فرەیی و جیاوازییەکانیانەوە؛ هەروەها بەرپرسیارە بەرامبەر بڕیارەکانی رێکخراوەکە و کارەکانی کارمەندەکانی، لە هەموو بوارەکانی پاراستن، هاوکاریی و رێگەچارەکان. لە سەرانسەری عێراق، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانبەرنامە کۆمەڵگەییەکانی پاراستن پێشکەش دەکات لەڕێگەی هاوبەشەکانی لە ٢٨ سەنتەری کۆمەڵگەیی لە سەرانسەری عێراق (١٢ لە شارەکان و ١٦ لە ناو کەمپەکان). سەنتەرە کۆمەڵگەییەکان وەک شوێنی پارێزراو خزمەت پێشکەش دەکەن بە کۆمەڵگە بۆ کۆبوونەوە بۆ بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، کاتبەسەربردن، پەروەردە، گوزەران و بەرنامەکانی راهێنانی پیشەیی. هاوکات سەنتەرەکان کاردەکەن وەک دەروازەیەکی گفتوگۆی دوولایەنە بۆ وەرگرتنی زانیاری و بەشداریپێکردنیان لە راوێژکارییەکان، پێشکەشکردنی پێشنیاز و گێڕانەوەی سەرنج بۆ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانو هاوبەشەکانی دەربارەی خزمەتگوزاری و رێگەچارەکانی پاراستن یان گەیاندنی نیگەرانییەکانیان لەڕێگەی میکانیزمی سکاڵا و گێڕانەوەی سەرنجەوە. کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران کاردەکات لەگەڵ پێکهاتەی نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیی هەمەجۆر. لەڕێگەی ئەمانەوە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانهەستەوەرکردن و هۆشیاری کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات دەربارەی بابەتەکانی جێگەی بایەخ بۆ ئەم کۆمەڵگانە لەوانە پەروەردە، بەکارهێنانی میکانیزمەکانی سکاڵا و گێڕانەوەی سەرنج و پرس و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە پاراستن. ئەم وانانە یارمەتی کۆمەڵگە ئاوارەکان دەدەن دەستبەجێ زانیاری و ئاسانکاری وەربگرن بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پێویستەکان. هاوکات پەیکەرە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵی سەرەکیی دەگێڕن لە دەستنیشانکردنی مەترسییە بەردەوام و نوێیەکان، پێداویستییەکان و کەموکوڕییەکانی ناو کۆمەڵگەکان، هەروەها پالپشتن بۆ دەستنیشانکردن و دەستگەیشتنی تاکەکەس و خێزانە زۆر دۆخناسکەکان بە خزمەتگوزارییەکان و رێگەچارەکان.کۆمەڵگەکان دەتوانن پێشنیاز و سەرنج پێشکەش بکەن بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەربارەی خزمەتگوزارییەکان و هاوکارییەکان بە بەکارهێنانی میکانیزمی سکاڵا و سەرنج لەڕێگەی سندوقەکانی پێشنیاز یان وەرگرتنی راوێژی تاکەکەسی لەکاتی چالاکیی دێسکی یارمەتی لە سەنتەرە کۆمەڵگەییەکان.

پاراستنی منداڵ

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانو هاوبەشەکانی خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانی پاراستنی منداڵ پێشکەش دەکەن بە منداڵانی پەنابەر، لەوانە پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی، هاوکاریی یاسایی و لۆبیکردن لای فەرمانگە خۆجێیەکان و پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری بە مەبەستی باشترکردنی سەلامەتی و گوزەرانی منداڵەکان.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانوانەکانی راهێنانی کارامەییەکانی دایباب رێکدەخات بۆ باشترکردنی تێگەیشتنی دایبابی پەنابەر و چاودێری منداڵ لە مافەکانی منداڵان و پێداویستییەکانی منداڵان، هەروەها توانادارکردنیان بۆ هاوکاریکردنی منداڵەکانیان لە دۆخە سەختەکانی ئاوارەبووندا. هەروەها کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وانەکانی بەرزکردنەوەی تواناکان پێشکەش دەکات بۆ لیژنەکانی پاراستنی منداڵ و لاو بۆ ئەوەی باشتر لۆبی بکەن لەناو کۆمەڵگەکان سەبارەت بە پرسەکانی پاراستنی منداڵ و دەستنیشانکردنی رێگەچارە کۆمەڵگەییەکان.

لە سەرەتای ٢٠٢٣ ەوە، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران قوناغ بە قۆناغ خزمەتگوازییەکانی پاراستنی منداڵی راگرت و پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانەی رادەستی فەرمانگە پەیوەندارەکانی حکومەت کرد. بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران بەشێوەیەکی درێژخایەن سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییانە، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانبەرزکردنەوەی تواناکان پێشکەش دەکات بە سیستمە نیشتیمانییە گونجاوەکانی پاراستنی منداڵ، لەوانە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەروەها تۆڕەکانی لاوانی رێکخراوە نیشتیمانییەکانی کۆمەڵی مەدەنی، خۆبەخشە نافەرمییەکان و چالاکوان و رێکخراوە کۆمەڵگەییەکان.

کۆمەڵگە خانەخوێکان

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دابینکردنی هاوکاریی و پاراستن بە پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان لە سەرانسەری جیهان. لە چەندین دۆخدا، لەوانە دۆخی عێراق، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پێزانینی هەیە بۆ گرنگیی هاوکارییکردنی نەک تەنها دانیشتوانی ئاوارە، بەڵکو ئەو کۆمەڵگانەش کە میواندارییان دەکەن

کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق چالاکانە برەو دەدات بە پەرەپێدانی کۆمەڵگە لەڕێگەی بونیاتنانی ژێرخانی گرنگی وەک بنکەی تەندروستی و قوتابخانە، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی سوودیان هەیە بۆ پەنابەران و دانیشتوانی خۆجێی. لەڕێگەی دروستکردنی بنکە تەندروستییەکان، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانزامنی دەستگەیشتنی پەنابەران دەکات بە چاودێری تەندروستی، هاوکات بژاردە دەدات بە کۆمەڵگەی خۆجێی و کۆمەڵگەی خانەخوی ئەم رێوشوێنانە بەکاربهێنن. دروستکردنی قوتابخانە بەشداری دەکات لە پەروەردە و کردنەوەی ئاسۆکانی ئایندە بۆ منداڵانی ئاوارە و خۆجێی، ئەمەش پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەهێزتر دەکات. هاوکات، پرۆژەکانی وەک راهێنانی پیشەیی و پەرەپێدانی ژێرخان، هەوڵ دەدەن تاکەکەسەکان توانادار بکەن، رەواج بدەن بە ممتمانەبەخۆبوون و بەهێزکردنی تەونی کۆمەڵایەتی بۆ کۆی کۆمەڵگە.

لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پرۆژانە کە مامەڵە دەکەن لەگەڵ پێداویستییە فراوانەکانی پەنابەران و کۆمەڵگە خانەخوێکان، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانرۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بونیاتنانی خۆڕاگری و لەخۆگرتن بۆ کۆمەڵگەکان لە عێراق.

رێگرتن و وەڵامدانەوەی تووندوتیژی جێندەریی

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانخزمەتگوزاری تایبەتمەند دەربارەی تووندوتیژی جێندەریی پێشکەش دەکات بە پەنابەران (ژنان و کچان، هەروەها پیاوان و کوڕان)، لەوانە بەڕێوەبردنی کەیسی تاکەکەس و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونیی. هاوکات، لە سەرەتای ٢٠٢٣ ەوە، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانقوناغ بە قۆناغ خزمەتگوازییەکانی تووندوتیژی جێندەریی بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان راگرت و پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانەی رادەستی فەرمانگە پەیوەندارەکانی حکومەت کرد.

تەبا لەگەڵ ئەم رێبازە، رێگرتن و وەڵامدانەوەی تووندوتیژی جێندەریی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانبایەخ دەدات بە بەهێزکردنی تواناکانی پێشکەشکاری حکومیی پەیوەندار، لەوانە پێشکەشکارانی هاوکاریی یاسایی و بەڕێوەبەرایەتی کەمپ و وەزارەتە پەیوەندارەکان. هاوکات کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانبەهێزکردنی تواناکان پێشکەش دەکات بە کۆمەڵی مەدەنی و کۆمەڵگە جیاوازەکان، دەربارەی رێگرتن، یەکخستن و وەڵامدانەوەی تووندوتیژی جێندەریی. ئەم هاوکارییانە دامەزراوەکان توانادار دەکەن بەرنامەی کواڵیتی بەرزتری تووندوتیژی جێندەریی پێشکەش بکەن بە ئاوارە ناوخۆییەکان، هەروەها بۆ بەرەوپێشبردنی لەخۆگرتنی پەنابەران و پەناخوازان لە خزمەتگوزارییە پەیوەستەکان.