
پرۆژەی کۆمەکی نەختینە مۆدێلی سەرەکییە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بە پەنابەرانی دۆخناسک لە عێراق. کۆمەکی نەختینە خوازراوترە لای سوودمەندان، چونکە دەسەڵاتی هەڵبژاردنیان پێدەدات بۆ سوود وەرگرتن لە هاوکارییەکە بەپێی ئەولەویەتەکانی خۆیان. ئامانجی کۆمەکی نەختینە توانادارکردنی سوودمەندان، دابینکردنی شکۆمەندی و پشتبەخۆبەستن و رێخۆشکردنە بۆ رێگەچارەکان. بەگشتی، کۆمەکی نەختینە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێت لە عێراق چونکە وەک گونجاو و بەکەڵک سەیر دەکرێت بەهۆی کردەیی و ئاسانیی لە بازاڕەکان.
کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق پرۆژەی کۆمەکی نەختینە جێبەجێ دەکات لەناو پەنابەران و پەناخوازان لەڕیگەی بەرنامەی کۆمەکی نەختینەی فرەمەبەست بۆ هاوکارییکردنیان لە دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان و باشترکردنی هەلومەرجی ژیانیان و کەمکردنەوەی ئەگەری پەنابردن بۆ میکانیزمە زیانبەخشەکانی خۆگونجاندنی وەک کەمکردنەوەی خواردن یان کەڵەکەکردنی قەرز. زۆرینەی خێزانەکان کۆمەکی نەختینە وەردەگرنن لەڕێگەی (ئاي پەی) بە بەکارهێنانی ناسینەوەی گلێنەمۆر (ئايرس) ، خێزانەکانی تر کۆمەکەکانیان وەردەگرن بە حەواڵە لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆمەکی نەختینە دابین دەکات بۆ پەنابەران لە شارەکان، چونکە ئەوانەی لە کەمپەکانن سوودمەندن لە کۆمەکی خۆراکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، هەروەها دەستگەیشتنی بێبەرامبەریان هەیە بە خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا، ئاو، خاوێنی و نیشتەجێبوون.
کۆمەکی نەختینە لەلایەن هاوبەشە جیاوازەکانەوە یەکخراوە بەشێوەی کۆڕبەندی نەختیننە کە پێشتر ناسرابوو بە گروپی کاری نەختینە. کۆڕبەندی نەختینە لە عێراق کاردەکات بۆ هاوشێوەکردنی رێبازەکانی چاودێری، حەواڵەی مۆبایل، گواستنەوەی بەها و بەئامانجکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆمەک بەشێوەیەکی کارا و کاریگەر دابین دەکرێت بۆ دانیشتوانی شایستە.
لە کانونی دووەمی ٢٠٢٣ ەوە، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆمەکی نەختینەی راگرتوە، وەک بەشێک لە گواستنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان / کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە هاوکاریی مرۆیی تاکەکەسیی بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان بەرەو هاندانی لەخۆگرتنیان لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئێستای عێراق، لەوانە سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بە پەنابەران، کۆمسیاری باڵای پەنابەران لۆبی دەکات لای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەواجدان بە لەخۆگرتنی پەنابەران لە چوارچێوەی پرۆژەکانی ئێستای پەیوەست بە چالاککردنەوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.