پەنابەران

عێراق بە بەخشندەیی میوانداری نزیکەی 340 هەزار پەنابەر و پەناخوازی دەکات، کە زۆرینەیان سورین لە نەتەوەی کوردن و نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عێراقن.

نزیکەی 85%ی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین، بەشێوەیەکی سەرەکی لە هەولێر، 15%ی دیکەش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور نیشتەجێن، بە پلەی یەکەم لە بەغدا (60%).

نزیکەی 73%ی پەنابەرانی سووری لە ناوچە شارییەکان دەژین و ئەوانی دیکە لە نۆ کەمپی پەنابەران نیشتەجێن کە هەموویان لە هەرێمی کوردستانی عێراقن.

بە گشتی ژینگەی پاراستن لە عێراق تاڕادەیەک لەبارە بۆ پەنابەران و پەناخوازان، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە پەنابەران و پەناخوازان دەستیان بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان دەگات، وەک چاودێری تەندروستی و پەروەردە بە هاوتای هاووڵاتیان و بەدواداچوون بۆ هەلی بژێوی ژیانیان بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەرتی نافەرمیدا. سەرەڕای ئەوەش، عێراق بەردەوامە لە نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی گشتگیر کە پێگە و پاراستنی پەنابەران بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پراکتیزە باشەکان بەڕێوەببات.