
فلیپۆ گراندی یازدەیەمین کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەنابەران
یەکەم جار لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١ کانونی دووەمی ٢٠١٦ هەڵبژێردرا بۆ ماوەی پێنج ساڵ. لە دوای ئەوەوە ئەنجومەنی گشتی دوو جار هەڵیبژاردۆتەوە بۆ خزمەتکردن، لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ ماوەکەی تەواو دەبێت.
ئاستەنگەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و بێدەوڵەتی لە زیادبووندان لەڕووی مەودا، ئاست و ئاڵۆزیی، هەروەها ژمارەکانی ئاوارەبوون گەیشتونەتە ئاستە بێپێشینەکان. لەماوەی خزمەتی گراندی، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هەوڵیداوە باشتر پەنابەران بپارێزێت و توانادار بکات و هەوڵ دەدات بۆ لەخۆگرتن و دۆزینەوەی رێگەچارەکان بۆ کەسانی بێدەوڵەت، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ توانادارکردنی وەڵامدانەوەی باشتر بۆ دۆخە لەناکاوەکان. ئەمانە پێکدێن لە زیادکردنی هەوڵەکان، لە چوارچێوەی پەیمانی جیهانیی دەربارەی پەنابەران، بەمەبەستی فراوانکردنی هاوبەشییەکان، یەکخستنی کارەکانی پەرەپێدان لەمیانەی وەڵامدانەوەکانمان، هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاوارەبوون.
” کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبیتەوە، وەک چەندین ناکۆکیی لێکدراو کە دەبنە هۆی ئاوارەبوون، ئاستەنگی نوێ بۆ پەناخوازی، کەلێنی دارایی لەنێوان پێداویستییە مرۆییەکان و سەرچاوەکان و رق لە بێگانە زۆر مەترسیدارن.”
– فلیپۆ گراندی یازدەیەمین کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەنابەران
گراندی ساڵی ١٩٥٧ لە میلان لەدایکبووە و زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە بواری پەنابەری و کاری مرۆییدا کاردەکات. لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ وەک کۆمسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنەبارانی فەلەستین (ئونروا) کاریکردوە، پێش ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە جێگری کۆمسیاری باڵا بوو. هاوکات خزمەتیکردوە وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفگانستان و کاریکردوە لەگەڵ رێخراوە ناحکومییەکان و کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە ئەفریکا، ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئۆفیسی سەرەکیمان لە جنێڤ. گراندی هەڵگری بەکالۆریۆسی مێژووی مۆدێرنە لە زانکۆی دەوڵەت لە میلان و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی فەلسەفە لە زانکۆی جۆرجیان لە رۆما و دکتۆرای فەخریی لە زانکۆی کۆڤێنتری.