'
;

پەروەردە

پرۆژەی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە بواری پەروەردە: سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران

لە ساڵی ٢٠٢٢، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشیی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، یونسێف، رێکخراوی منداڵپارێزی و هاوبەشانی تری پەروەردەیی، بەشێوەیەکی قۆناغبەندی منداڵی پەنابەرانی سوری یەکخست لەگەڵ سیستمی پەروەردەی گشتی لە هەرێمی کوردستان. بەرهەمی ئەم هەوڵە راگەیاندنی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران بوو، کە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران لە چوارچێوەی سیستمی پەروەردەی نیشتیمانیی، هەروەها ئاماژەیە بۆ پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پێشەنگ لە بەرەوپێشبردنی لەخۆگرتنی پەنابەران. پێش سیاسەتی

تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمێکی هاوتەریبی بەڕێوەدەبرد بۆ منداڵی پەنابەرانی سوری لە کەمپەکان و لەناو شارەکان. تێکەڵکردنی منداڵی پەنابەران لەگەڵ قوتابخانە گشتییەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئەنجامەکانی پەرەپێدان بۆ پەنابەران و کۆمەڵگە کوردییەکان. دەرفەتی دەستگەیشتن دەدات بە منداڵی پەنابەر بە پەروەردەی لەخۆگر بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ قوتابیانی کۆمەڵگە خۆجێیەکان؛ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پێداویستی بە رێکارە ئاڵۆز و تێچوو بەرزە کاتییەکان بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانە هاوتەریبەکان بۆ پەنابەران؛ هەروەها تەبایی کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەکات لەنێوان پەنابەران و کۆمەڵگە خانەخوێکاندا. بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستای پەنابەری شیاو زامنی موچەی یەکسان دەکات لەگەڵ مامۆستا نیشتیمانییەکان لەڕێگەی تێکەڵکردنیان لە سیستمی موچەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستگەیشتن بە هەلی گوزەران، هاوکات رێگەیان بۆ دەکاتەوە بۆ پاداشتدانەوەی ئەو کۆمەڵگانەی پێشوازییان لێکردوون، لەڕێگەی فێرکردنی منداڵەکانیانەوە، بەمەش تەبایی کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەبێت. هاوکات، تێکەڵکردنی منداڵ و مامۆستای پەنابەر لەگەڵ سیستمی پەروەردەی گشتی رێخۆش دەکات بۆ بەهێزکردنی لەخۆگرتنی ئابووری، باشترکردنی توانای گەڕان بەدوای ژیانێکی بەرهەمدارتر و باشتر.

جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دەستیپێکرد بۆ قۆناغەکانی یەک تا چوار، دواتر لە تەموزی ساڵی٢٠٢٣ درێژکرایەوە بۆ گرتنەوەی قۆناغی پێنج بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤. لە کۆڕبەندی جیهانی بۆ پەنابەران لە جنێڤ لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنیدا دڵنیایی بکات لە جێبەجێکردنی قۆناغبەندیی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران و رووماڵکردنی قۆناغەکانی ٥ تا ١٢ تا ساڵی ٢٠٣٠، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ منداڵی پەنابەری تەمەن ١٠-١٨ ساڵان و بۆ مامۆستای پەنابەری شیاو. ساڵی بەردەوام دەبێت لە داواکردن لە کۆمەکبەخشان بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.

پرۆژەی ئەلبێرت ئەینشتاینی ئەکادیمی ئەڵمانی بۆ پەنابەران – (دافی) بەرنامەی زەمالەی

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانهاوکاریی خوێندنی باڵای پەنابەران دەکات لەڕێگەی بەرنامەی زەمالەی دافی – پرۆژەی ئەلبێرت ئەینشتاینی ئەکادیمی ئەڵمانی بۆ پەنابەران. بەرنامەی زەمالەی دافی رێخۆش دەکات بۆ قوتابی پەنابەر بڕوانامەی بەرایی زانکۆ بەدەستبهێنێت لە عێراق بۆ ئەوەی بتوانن کارامەییەکان پەرەپێبدەن و بتوانن بڕوانامەی زیاتر بەدەستبهێنن و ببنە بەدیهێنەری گۆڕانکاری و بتواننن دەستنیشانی رێگەچارەکان بکەن بۆ ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی کۆمەڵگەکانی خۆیان دەبنەوە. لە ٢٠١٦ ەوە، ٤٤٨ قوتابی (٢٨١ ئافرەت) لەڕێگەی زەمالەی دافی ەیەوە پاڵپششتیی کراون بۆ خوێندن لە ٢١ زانکۆ لە عێراق. بەرنامەی زەمالەی دافی کۆمەکی دارایی دەکرێت لەڕێگەی کۆمەکی تەرخانکراوی حکومەتی ئەڵمانییەوە، لەگەڵ هاوکاریی لەلایەن حکومەتی دانیمارک و هاوبەش و دامەزراوەی تری تایبەتەوە.