Azhar and his children, Osama and Dunya, share a moment together as they pose for the camera in their home. ©UNHCR/Karlo Jeelo
بۆ ماوەی چەندین ساڵ، ئەزهەر بەیانیان دەچوو بۆ کارکردن بە نیگەرانییەکی قورسەوە کە سینگی تووند دەکرد. وەک کرێکاری رۆژانە لە کەرتی بیناسازی، بەردەوام رووبەڕووی نادڵنیایی دەبووەوە – نەک تەنها سەبارەت بە زامنکردنی کار و داهاتی رۆژانە، بەڵکو سەبارەت بە سەلامەتی و خۆشگوزەرانی خێزانەکەی لە ماڵەوە. لەبەرئەوەی بەڵگەنامەیان نەبوو، دۆخناسک بوون و دەستگەیشتنی گونجاویان نەبوو بەو خزمەتگوزارییانەی لەوانەیە پێویستیان بێت ئەگەر شتێک روویدا.
لە ساڵی 2014، ئەزهەر و خێزانەکەی لە فەلوجە هەڵهاتن و پەنایان برد بۆ بەغداد. لەو کاتەوە، وەک خۆی باسی دەکات، لە تۆڕی رۆتیندا گیریانخواردوە و ناتوانن بەڵگەنامە فەرمییەکان بەدەستبهێنن بۆ منداڵەکانیان. منداڵەکانیان کە لە کاتی ئاوارەیی لەدایکبوون، پێویستیان بە کۆمەڵێک بەڵگەنامە هەیە، کە تەنها لەکاتی گەڕانەوەیان دەتوانن بەدەستیبهێنن.
لە ئەنجامدا، ئەزهەر نەیتوانی منداڵەکانی لە قوتابخانەکان تۆماربکات و بنکە تەندروستیەکانیش دەست دەنێن بە ڕوویانەوە. هاوکات خراپی دۆزخی دارایی خێزانەکە، هۆکارە بۆ ئەوەی نەتوانن دەستیان بگات بەم خزمەتگوزاییانە لەڕێگەی خزمەتی تایبەتەوە، ئەمەش لە دۆخێکی نالەباردا بەجێیهێشتن.
ئەزهەر وتی، “زۆر نیگەران بووم دەربارەی ئایندەی خێزانەکەم. هیچ کەس قبووڵیان ناکات بەبێ بەڵگەنامە. هەستم بە وێڵبوون دەکرد.”
ئەزهەر منداڵەکانی ئامادە دەکات بۆ چوون بۆ قوتابخانە
بەڵام لە سەرەتای 2024، هەموو شتەکان گۆڕان، کاتێک کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکەی تۆڕی نۆڕینگە یاساییەکان (LCN)، بە کەیسەکەی ئەزهەر ئاشنابوون و دەستیانکرد بە یارمەتیدانی.
بەربەستی گەورە ئەوە بوو کە منداڵەکانی ئەزهەر لەسەروو تەمەنێکی دیاریکراو بوون، پێویست بوو بچنە دادگا بۆ پشتڕاستکردنەوەی لەدایکبوون و رەچەڵەکی خێزانییان. بە هاوکاریی تۆڕی نۆڕینگە یاساییەکان و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ماوەی 12 مانگدا، ئوسامە و دونیا بڕوانامەی لەدایکبوون و ناسنامەی نیشتیمانییان وەرگرت.
ئەزهەر بە خەندە و شانازی و ئاسوودیی دیار لە چاوەکانیدا، بیرکەوتەوە کە “پاش وەرگرتنی بەڵگەنامەکانیان، یەکەم شت کە کردم، بردمن بۆ قوتابخانە. هەرگیز ئەو رۆژەم لەیاد ناچێت.”
ئەزهەر کارتی ناسنامەی نیشتیمانی هەردوو منداڵەکەی بەدەستەوە گرتووە لە ماڵەکەی لە رەزوانییە.
بەڵگەنامەکانی ئوسامە و دونیا تەنها چەند یەکێکن لەناو 31،000 بەڵگەنامەی شارستانی دەرهێنراو بۆ ئاوارە عێراقییەکان بەیارمەتی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و بەهاوکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تا ئێستا لە ساڵی 2024. بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی وەک رێکخراوی هاریکار، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هارتلاند، لیژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی، ئینتەرسۆس، تۆڕی نۆڕینگە یاساییەکان، دەرهێنانی بەڵگەنامە شارستانییەکان خێزانەکانی وەک خێزانی ئەزهەر توانادار دەکات بۆ دەستگەیشتن بە پەروەردە، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر. هەبوونی ئەم بەڵگەنامانە رێگەدەدات بە پیادەکردنی مافە بنەڕەتییەکان، لەوانە مافی جووڵە و هاتووچۆ و بەشداری مەدەنیی.
بۆ ئەزهەر و منداڵەکانی، وەرگرتنی ئەم بەڵگەنامانە، ساتی دروستکردنەوەی هیوا و هەنگاوێکی گرنگ بوو بەرەو بەدیهێنانی خەونەکانیان بۆ بوون بە پارێزەر و دکتۆر. ئەوەی جارێک وەک بەربەستێکی زەبەلاح دەردەکەوت، ئێستا پردێکە بۆ ئەگەرەکان و ئایندەیەکی گەشتر.
ئەزهەر وتی “پێشتر هەموو هیوایەکم لەدەست دابوو سەبارەت بە ئایندەی منداڵەکانم.” بەدەنگێکی پڕ لە گەشبینییەوە، وتی “بەڵام ئێستا، لەگەڵ زامنکردنی پەروەردە و مافەکانیان، هەموو شتێک شایانی بەدیهێنانە.”
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سوپاسی کۆمەکبەخشە سەرەکییەکانی دەکات کە پاڵپشتی هەوڵەکانیان کردووین لە بواری بەڵگەنامە شارستانییەکان: کەنەدا، فەڕەنسا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی شارستانی و فریاگوزاری مرۆیی یەکێتی ئەوروپا ، هۆڵندا لەڕێگەی هاوبەشی ئاسۆکان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
Share on Facebook Share on Twitter