Nidal Hussian plays the tanboura, a traditional string instrument, at the same community center in Domiz 1 Camp where he once found healing as a student. Now a teacher, he uses music to inspire others.
لە وانەی میوزیک، نیزال دادەنیشت و پەنجەکانی بەوردی دەدات لە ژێی تەمبوەرەکە، کاتێک کۆمەڵێک منداڵ فێری سترانبێژی دەکات. ئەو ژوورە بچووکەی پڕبووە لە دەنگی میلۆدی و پێکەنین، بۆتە پەناگەیەک – شوێنێک بۆ ساڕێژبوونەوە و ئومێد، نەک تەنها بۆ منداڵان بەڵکو بۆ نیزال خۆشی.
نیزال دەڵێت “دوو ساڵ و نیوە.” باسی گەشتەکەی دەکات وەک مامۆستایەکی میوزیک لە سەنتەرێکی کۆمەڵایەتی لە کەمپێکی پەنابەران لە کوردستان. لەو ماوەیەدا، نیزال چەندین منداڵی بینوە لە پۆلەکانیدا کە بیری منداڵی خۆی هاتۆتەوە – بێدەنگ، گۆشەگیر و دەگەڕێت بەدوای شتێکدا خۆی پێوە بگرێت. لەبەرئەوەی زۆر باش لەو هەستانە تێدەگات، بایەخی تەواوی خۆی دەدات بە پۆلەکەی، سوورە لەسەر پێشکەشکردنی ئارامیی و هێز، کە خۆی پێشتر لە میوزیکدا بەدوایدا گەڕاوە.
ژیانی نیزال لە دیمەشق، سوریا دەستیپێکرد، کاتێک خەونی منداڵیی زڕا بەهۆی ناکۆکییەکانی 2011. ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی هەڵبێن، نیزال هەوڵیدا لە کوردستان ئارامیی بدۆزێتەوە. بەڵام گەشتەکەی پڕبوو لە مەترسی، ئەمەش کاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەری. “مەرگم بەچاوی خۆم بینی.” باسی دەکات کە چۆن شەڕ و تەقە هەموو شەقامەکانی گرتبووەوە و منداڵی هاوتەمەنی خۆی چەکداربوون. لە تەمەنی 11 ساڵیدا، نیزال گەیشتە کوردستان لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەڕان بەدوای پەناگە و دەرفەتێک بۆ بونیاتنانەوەی ژیانیان.
لەکۆتایدا خێزانەکە ئارامییان دۆزیەوە لە دۆمێز، یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە کوردستان. بەڵام ئارامیی واتای ئەوە نەبوو کە ژیان ئاسانتر دەبێت. راهاتن لەگەڵ ژیانی کەمپ، لەگەڵ ئاستەنگ و سنووردارییە نوێیەکان، بۆ نیزال سەخت بوو. ژینگەیەکی نوێ، کە دەبوایە لە چادردا بژی و دەستگەیشتنی نەبوو بە خزمەتگوزارییەکان. بەهۆی فشار و زەبری دەروونییەوە، روویکردە خووە ناتەندروستەکان بۆ هەڵکردن.
دەڵێت “لە دۆخێکی دەروونیی باشدا نەبووم.” بەڵام شتەکان بەهێواشی گۆڕان، کاتێک نیزال چووە راهێنانی میوزیک لە سەنتەری کۆمەڵایەتی لە کەمپەکە. “راهێنانی ترم تاقیکردەوە – کۆمپیوتەر و وەرزش – بەڵام هیچ یەکێکیان دروست نەبوون بۆ من. کاتێک لە پۆلی میوزیک دانیشتم و مامۆستاکەم بینی گۆرانی دەچڕی، هەستمکرد شتێک لەناخمدا گۆڕا.”
نیزال تەمبورەکەی بەدەستەوەیە. © کۆمسیار/ حەمزە ئەلمومانی
نیزال پاش بەپەرۆشبوونی بڕیاریدا ئامێرێک فێرببێت. تەمبوری هەڵبژارد، کە ئامێرێکی کەلەپورییە و هەموو وزەی خۆی تەرخانکرد بۆ فێربوونی. سەرەتا ئاسان نەبوو بۆی، بەڵام تا زیاتر راهێنانی دەکرد، باشتر هەستی بە کەمبوونەوەی فشار دەکرد. میوزیک بووە پەناگە و چارەسەر بۆی.
خۆشەویستی نیزال بۆ میوزیک بەخێرایی بەناو خێزانەکەیدا بڵاوبووەوە. باوکی، کە شاعیرە، هانی گەشتەکەیدا، براکەی خۆی فێری ئامێرێک کرد. بە خەندەوە وتی “میوزیک بۆتە پرسێکی خێزانیی.”
پاش چەندین ساڵ خۆتەرخانکردن، عیشقی نیزال بۆ میوزیک گۆڕا بۆ شتێکی زیاتر واتادار، کاتێک دەستیکرد بە فێرکردنی میوزیک لەهەمان سەنتەر کە ئارامیی لێ دۆزیەوە. سەنتەری کۆمەڵایەتی کە کۆمسیاری باڵای پەنابەران و هاوبەشەکەی لۆتس فلاور و بەهاوکاریی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی بچووک بەناوی نۆدەم بەڕێوەی دەبەن، پرۆژە پێشکەش دەکەن بۆ توانادارکردنی پەنابەران بۆ فێربوون و کارکردن بەرەو بەدیهێنانی پشتبەخۆبەستن، هاوکات هەوڵی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان دەدەن. نیزال بەخێرایی بوو بە یەکێک لە کارمەندە زۆر بەهادارەکانیان.
بۆ نیزال فێرکردن تەنها پەیوەست نییە بە میوزیک – بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە دروستکردنی شوێنێکی ئارام بۆ گەشەی منداڵان. لە زۆربەی کەیسەکاندا، منداڵان پاش وانەکان دەمێننەوە یان زووتر دێن. نیزال باسی دەکات چۆن هەموو کات ئامادەیە فێریان بکات، بەدەر لەوەی چ کاتێکە، چونکە دەزانێت ئەوان هەوڵی هەڵهاتن دەدەن لە شتێک، وەک چۆن ئەو خۆی پێشتر ئەوەی دەکرد.
نیزالی وتی “هەندێک کات منداڵ دێت بۆ لام شەرم دەکات و دوودڵە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە فێربوون، دەڵێیت کەسێکی ترن – دڵخۆشتر و متمانەیان زیاترە. ئەمە ئەو شتەیە کە هانم دەدات بەردەوام بم.”
نیزال ئامێری تەمبور دەژەنێت و وانەی سترانبێژی دەڵێتەوە. © کۆمسیار/ حەمزە ئەلمومانی
سەرەڕای ئەرکی فێرکردن، نیزال دەستبەرداری خەونەکانی خۆی نەبووە. ئومێد دەکات زانکۆ بخوێنێت، ئامانجێک کە دوایخستووە بەهۆی ئاستەنگی داراییەوە. نیزال بڕوای هەیە بە کاریگەریی هەمەلایەنی کارەکەی. بەشانازییەوە دەڵێت “یەکێک لە قوتابییەکانم لەوانەیە رۆژێک لە رۆژان ببێت بە میوزیسۆنێکی بەناوبانگ. تەنانەت ئەگەر نەشبن، دەزانم ئەو وانانەی لێرە فێریدەبن بەدرێژایی ژیانیان لەگەڵیان دەمێنێتەوە.”
لیلی کارلایو بەشداری کرد لە ئامادەکردنی ئەم بابەتە.
Share on Facebook Share on Twitter